Author Archives: chawder1 - Page 2

ڕاپۆرتێک لەسەر کۆنگرەی برۆکسل – ئایکان ٣٨

ئاراس نوری
دوا کۆنگرەی کراوەی ئایکان لە برۆکسل لە ڕۆژانی ٢٠ تاکوو ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو، ئەم کۆنگرەیە ٣٨ هەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی ئایکان ICANN بوو لە دامەزراندنییەوە. دۆتکورد بۆ دووەم جارە لە پاش کۆنگرەی پاریسەوە، بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکات. ئەم جۆرە کۆنگرانە کەشی لەیەک گەیشتن و نزیکبوونەوە لە نێوان ڕێکخراوی ئایکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی بواری بەڕێوەبردن و تۆمارکردنی ناوە دۆمەینەکان خۆش دەکات، هاوکات هەلێکە بۆ دواندنی ڕووبەڕووی کارمەند و لێپرسراوانی ڕێکخراوی ئایکان ICANN. لەم ڕاپۆرتە کورتەدا، گرنگترین باسەکانی کۆنگرەکە دەخەمە ڕوو. Read more »

پشتیوانی ماڵپەڕی چراکان لە پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ماڵپەڕی چراکان پشتیوانی خۆی وەکوو گۆڤارێكی ئەلكترۆنی كلتوری بۆ پرۆژەی دۆتکورد ڕادەگەیەنێت. ئامانجی چراكان : وەك گۆڤارێكی ئەلكترۆنی كلتوری، هەوڵدەدات توانا كلتوریی و ڕۆشنبیریەكان له ڕێڕەوێكی تایبەتدا كۆبكاتەوه، كه ئەویش پێشكەشكردنی ڕۆسنبیرەكی باڵایه كه بۆ خوێنەر بەسود بێت‌و نزیكی بخاتەوه له بیركردنەوە و تێڕامان . Read more »

ڕێکخراوی ( ڕۆژی نوێ ) پشتیوانی لە پرۆژەی دۆتکورد دەکات

ڕێکخراوی ڕۆژی نوێ، پشتیوانی خۆی بۆ دروست بوونی ناوە دۆمەینێک ڕادەگەیەنێت و پشتیوانی تەواوی پرۆژەی دۆتکورد دەکات.

ڕێکخراوی ( ڕۆژی نوێ ) بۆ پەرەپێدانی مەدەنیەت و هۆشیاری نەتەوەیی ڕێکخراوێکی کوردی خۆبەخشە، بنکەی سەرەکی لە شارۆچکەی شەقڵاوەیە. Read more »

دۆتکورد بەشداری لە کۆنگرەی ئایکان دەکات

لە ڕێکەوتی ٢٠ – ٢٥ مانگی ٦ / ٢٠١٠ ڕێکخراوی ئایکان ICANN کۆنگرە دەبەستێت، کۆبوونەوەی ئەمجارەیان لە وڵآتی بەلجیکا لە شاری برۆکسل دەبێت، دۆتکوردیش بەشداری لەم کۆنگرەیەدا دەکات. مەبەست لە بەشداری لەم کۆبوونەوەیە، شارەزابوونە لە وردەکارییەکانی پرۆسەی دابینکردنی ناوە دۆمەینەکان و بەڕێوەبردنیان، Read more »

ناوەندی کلتوری کورد پشتیوانی تەواوی پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد دەکات

ناوەندی کلتوری کورد پشتیوانی خۆی وەکوو کۆمەڵەیەکی کلتووری بۆ پرۆژەی دۆتکورد ڕاگەیاند. ناوەندی کلتوری کورد ڕێکخراوێکی کوردی خۆبەخشە لە شاری نوێرنبێرگ لە ئەڵمانیا لە ١٣.ئەیلولی ٢٠٠٨ دامەزراوە، مۆڵەتی فەرمی حکومەتی ئەڵمانیای هەیە، لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تاکوو ئەمڕۆ چەندی ڕاژەی پێشکەش بە تاکی کورد کردوە. Read more »

لێدوانێک لەسەر پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد لە بەرنامەی شۆتێک

بەرنامەی شۆتێک لە کەناڵی کوردسات

دیارە پرسی دۆمەینێک بۆ کورد، لە لای هەموو کوردێک دروست دەبێت کاتێک ناونیشانی ماڵپەڕێکی ئەڵمانی de ، سویدی se ، یاخود ئێرانی ir دەنووسێت، هەندێک کەس و گروپ بەدوای وەڵامیشدا گەڕاون و بەدواداچوونیان کردوە تاکوو وەڵامێکی دروست وەربگرنەوە و بگرە خۆیان تەرخان کردوە و بە جدی هەوڵیان بۆ وەدەستهێنانیشی داوە.
Read more »

سێمینارێک لەسەر ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

لە ڕێکەوتی ٣٠-٥-٢٠١٠ ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ٤ پاشنیوەڕۆ بەدواوە، سێمینارێک ساز دەکرێت لە ناوەندی کلتوری کورد لە شاری نوێرنبێرگ.

Read more »

پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ئایکان ICANN ئەو ڕێکخراوە ئەمەریکییەیە کە دەسەڵاتی تەواوی پێدانی ناوی دۆمەینەکان‌و دانانی ڕێساکانی بەڕێوەبردنیانی هەیە. لە دووساڵی ڕابردوودا بەهۆی پەستانی دامەزراوەکانی ئەو بوارە‌و خواستی خەڵکی، ڕێگەیان خۆشکرد کە بتوانرێت دۆمەینی گشتی gTLD نوێ زیادبکرێت، لەماوەیەکی کەمدا سەدان داخوازینامە‌و وێبگەدروست بوون، بەڵام دیارە پرۆسەی کارکردنی ئایکان ئاڵۆز‌و خاوبوو کە تاکو ئەمڕۆ سێ جار پێداچوونەوە‌و چاکسازی تیا کراوە، لێرەوە فرسەتێکیش بۆ ئێمەی کوردیش دروستبووە کە بتوانین بچینەپێشەوە‌و داوای ناوێک بکەین بۆ کورد

Read more »

پیتی کوردی و ناوە دۆمەینی IDN ccTLD

ئاراس نوری

ناوە دۆمەینی نێودەوڵەتی IDN ccTLD چییە؟

مەبەست لە IDN ccTLD ئەو ناوە دۆمەینانەیە کە بە ئەلفوبای زمانە جیاجیاکان دەتوانرێن بنووسرێن. کورتکراوەکە بە مانای internationalized domainname دێت. ئەم جۆرە بۆ ناوی دۆمەین تایبەتە بە کۆدی وڵاتان ccTLD، واتە تەنها وڵاتەکانی کە ناوە دۆمەینی تایبەتی خۆیان هەیە دەتوانن بە ئەلف و بای فەرمی وڵاتەکەیان دۆمەینیان هەبێت.
ناوی دۆمەینەکان بە پیتە لاتینییەکان بووە، تەنها ئەوانەی کە لەزمانی ئینگلیزیدا هەن، بنچینەی لەسەر ئاسکی کۆد گرتبوو، کە بۆ زمانەکانی تر دەبێت بکرێ بە یونیکۆد. Read more »

کورتکراوەکانی KU, KUR, KURD

جۆرەکانی ناوی دۆمەین

ئاراس نوری

دوو جۆرمان هەیە تاکو ئەمڕۆ، یەکێکیان لە دووپیت پێکهاتوە بۆ وڵاتان و هەرێمە سەربەخۆکانە کە بە country code Top level domain ناودەبرێت، نمونەی ئەمە وەکوو iq بۆ عێراق، ir بۆ ئێران، se بۆ سوید، …هەروەها. جۆری دووەمیان بە گشتیی ناوبراوە generic top level domain ئەمە لە سێ پیت و زیاتر پێکهاتووە، نمونەی ئەمە com بۆ commercial، یان name, travel, net و هەروەها. تاکو ئێستا ٢٥١ پاشگری دۆمەین هەیە بۆ وڵاتان و ٢١ دانەش لەجۆری گشتی ( بڕوانە:icann.org). Read more »