ICANN | دۆتکورد

٤١هەمین کۆنگرەی ئایکان لە سەنگاپوورە دەستبەکاربوو

ICANN 41th Singaport - gTLDs vote

دوێنێ ١٩ حوزەیران لە سەنگاپوور لە شاری لیۆن، ٤١هەمین کۆنگرەی گشتی ڕێکخراوی ئایکان دەستی پێکرد، کۆنگرەکە تاکوو ٢٤/٦ بەردەوام دەبێت.

وەکو چاوەڕواندەکرا، گەورەترین گۆڕانکاری لە ناوی پاوان (domain name) بڕیاری لەسەردرا، ئەمڕۆ ٢٠/٦ دەبێتە ڕۆژی وەرچەرخان لە مێژووی ئایکاندا (ICANN) بەوەی کە پرۆسەی ناوی پاوانی گشتی ڕێگەی پێدراو دەکەوێتە جێبەجێبوونەوە.

وەڵامی پرسیارەکانت وەربگرە لە بیڵ کلینتۆن

لە ٤٠هەمین کۆنگرەی ئایکان لە سان فرانسیسکۆ، ئەمڕۆ بیل کلینتۆن وتەیەک پێشکەش دەکات و وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان دەداتەوە. ئایکان ڕایگەیاند کە دەبێت پێشتر لە ڕێگەی پۆستی ئەلکترۆنییەوە پرسیارەکان ئاراستە بکرێن (more…)

کۆنگرەی ئایکان لە کۆلۆمبیا (ICANN39)

ICANN 39 - Cartagena
ڕۆژی یەکشەممە ٥/١١/٢٠١٠ لە کارتەگێنا Cartagena لە وڵاتی کۆڵۆمبیا Colombia، ٣٩ هەمین کۆنگرەی ئایکان ICANN دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
(more…)

ڕاپۆرتێک لەسەر کۆنگرەی برۆکسل – ئایکان ٣٨

ئاراس نوری
دوا کۆنگرەی کراوەی ئایکان لە برۆکسل لە ڕۆژانی ٢٠ تاکوو ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو، ئەم کۆنگرەیە ٣٨ هەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی ئایکان ICANN بوو لە دامەزراندنییەوە. دۆتکورد بۆ دووەم جارە لە پاش کۆنگرەی پاریسەوە، بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکات. ئەم جۆرە کۆنگرانە کەشی لەیەک گەیشتن و نزیکبوونەوە لە نێوان ڕێکخراوی ئایکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی بواری بەڕێوەبردن و تۆمارکردنی ناوە دۆمەینەکان خۆش دەکات، هاوکات هەلێکە بۆ دواندنی ڕووبەڕووی کارمەند و لێپرسراوانی ڕێکخراوی ئایکان ICANN. لەم ڕاپۆرتە کورتەدا، گرنگترین باسەکانی کۆنگرەکە دەخەمە ڕوو. (more…)