کورد | دۆتکورد

پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ئایکان ICANN ئەو ڕێکخراوە ئەمەریکییەیە کە دەسەڵاتی تەواوی پێدانی ناوی دۆمەینەکان‌و دانانی ڕێساکانی بەڕێوەبردنیانی هەیە. لە دووساڵی ڕابردوودا بەهۆی پەستانی دامەزراوەکانی ئەو بوارە‌و خواستی خەڵکی، ڕێگەیان خۆشکرد کە بتوانرێت دۆمەینی گشتی gTLD نوێ زیادبکرێت، لەماوەیەکی کەمدا سەدان داخوازینامە‌و وێبگەدروست بوون، بەڵام دیارە پرۆسەی کارکردنی ئایکان ئاڵۆز‌و خاوبوو کە تاکو ئەمڕۆ سێ جار پێداچوونەوە‌و چاکسازی تیا کراوە، لێرەوە فرسەتێکیش بۆ ئێمەی کوردیش دروستبووە کە بتوانین بچینەپێشەوە‌و داوای ناوێک بکەین بۆ کورد

(more…)

کورتکراوەکانی KU, KUR, KURD

جۆرەکانی ناوی دۆمەین

ئاراس نوری

دوو جۆرمان هەیە تاکو ئەمڕۆ، یەکێکیان لە دووپیت پێکهاتوە بۆ وڵاتان و هەرێمە سەربەخۆکانە کە بە country code Top level domain ناودەبرێت، نمونەی ئەمە وەکوو iq بۆ عێراق، ir بۆ ئێران، se بۆ سوید، …هەروەها. جۆری دووەمیان بە گشتیی ناوبراوە generic top level domain ئەمە لە سێ پیت و زیاتر پێکهاتووە، نمونەی ئەمە com بۆ commercial، یان name, travel, net و هەروەها. تاکو ئێستا ٢٥١ پاشگری دۆمەین هەیە بۆ وڵاتان و ٢١ دانەش لەجۆری گشتی ( بڕوانە:icann.org). (more…)