ئایکان | دۆتکورد

لێدوانێک لەسەر پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد لە بەرنامەی شۆتێک

بەرنامەی شۆتێک لە کەناڵی کوردسات

دیارە پرسی دۆمەینێک بۆ کورد، لە لای هەموو کوردێک دروست دەبێت کاتێک ناونیشانی ماڵپەڕێکی ئەڵمانی de ، سویدی se ، یاخود ئێرانی ir دەنووسێت، هەندێک کەس و گروپ بەدوای وەڵامیشدا گەڕاون و بەدواداچوونیان کردوە تاکوو وەڵامێکی دروست وەربگرنەوە و بگرە خۆیان تەرخان کردوە و بە جدی هەوڵیان بۆ وەدەستهێنانیشی داوە.
(more…)

پیتی کوردی و ناوە دۆمەینی IDN ccTLD

ئاراس نوری

ناوە دۆمەینی نێودەوڵەتی IDN ccTLD چییە؟

مەبەست لە IDN ccTLD ئەو ناوە دۆمەینانەیە کە بە ئەلفوبای زمانە جیاجیاکان دەتوانرێن بنووسرێن. کورتکراوەکە بە مانای internationalized domainname دێت. ئەم جۆرە بۆ ناوی دۆمەین تایبەتە بە کۆدی وڵاتان ccTLD، واتە تەنها وڵاتەکانی کە ناوە دۆمەینی تایبەتی خۆیان هەیە دەتوانن بە ئەلف و بای فەرمی وڵاتەکەیان دۆمەینیان هەبێت.
ناوی دۆمەینەکان بە پیتە لاتینییەکان بووە، تەنها ئەوانەی کە لەزمانی ئینگلیزیدا هەن، بنچینەی لەسەر ئاسکی کۆد گرتبوو، کە بۆ زمانەکانی تر دەبێت بکرێ بە یونیکۆد. (more…)