ئایکان | دۆتکورد

کۆنگرەی ٤٤ی ئایکان لە پراگ

ICANN 44

٤٤هەمین کۆنگرەی گشتی ئایکان لە وڵاتی لە شاری پراگ لە ٢٤ تا ٢٩ی ٦ی ٢٠١٢ بەردەوام بوو. پرۆسەی هەڵسەنگاندنی پاوانی نوێ (gTLD) بایەخی تەواوی بەشداربووان بوو. لەم کۆنگرەیەدا بریار درا کە دەسەڵاتی سیستەمی ناوی پاوان (DNS) لەژێر ڕکێفی ئایکاندا بمێنێتەوە. گرێبەست تا ٣٠/٩/٢٠١٥ کراوە بۆ ئەو مەبەستە و دووجاریش بۆی هەیە درێژ بکرێتەوە (تاکوو ٢٠١٩). (more…)

وەڵامی پرسیارەکانت وەربگرە لە بیڵ کلینتۆن

لە ٤٠هەمین کۆنگرەی ئایکان لە سان فرانسیسکۆ، ئەمڕۆ بیل کلینتۆن وتەیەک پێشکەش دەکات و وەڵامی پرسیاری ئامادەبووان دەداتەوە. ئایکان ڕایگەیاند کە دەبێت پێشتر لە ڕێگەی پۆستی ئەلکترۆنییەوە پرسیارەکان ئاراستە بکرێن (more…)

کۆنگرەی ئایکان لە کۆلۆمبیا (ICANN39)

ICANN 39 - Cartagena
ڕۆژی یەکشەممە ٥/١١/٢٠١٠ لە کارتەگێنا Cartagena لە وڵاتی کۆڵۆمبیا Colombia، ٣٩ هەمین کۆنگرەی ئایکان ICANN دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
(more…)

دۆتکورد بەشداری لە کۆنگرەی ئایکان دەکات

لە ڕێکەوتی ٢٠ – ٢٥ مانگی ٦ / ٢٠١٠ ڕێکخراوی ئایکان ICANN کۆنگرە دەبەستێت، کۆبوونەوەی ئەمجارەیان لە وڵآتی بەلجیکا لە شاری برۆکسل دەبێت، دۆتکوردیش بەشداری لەم کۆنگرەیەدا دەکات. مەبەست لە بەشداری لەم کۆبوونەوەیە، شارەزابوونە لە وردەکارییەکانی پرۆسەی دابینکردنی ناوە دۆمەینەکان و بەڕێوەبردنیان، (more…)