ئاراس نوری | دۆتکورد

پلان بۆ دابینکرنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دادەنرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پلان بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دادەنێت و گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنان و قۆناغەکانی کار و دانانی پلان کرا.

سەر لە بەیانی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز “انور جبلی شابۆ” وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، بەڕێز “ئاراس نوری” زانستخوازێکی کوردستانی کە کار بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دەکات، ئەو پڕۆژەیەی خستەڕوو و باسی لە قۆناغەکانی بەدەستهێنانی ئەو دۆمەینە کرد و رێوشوینی بەدەستهێنانی کرد. (more…)

سێمینارێک لەسەر ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

لە ڕێکەوتی ٣٠-٥-٢٠١٠ ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ٤ پاشنیوەڕۆ بەدواوە، سێمینارێک ساز دەکرێت لە ناوەندی کلتوری کورد لە شاری نوێرنبێرگ.

(more…)

پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ئایکان ICANN ئەو ڕێکخراوە ئەمەریکییەیە کە دەسەڵاتی تەواوی پێدانی ناوی دۆمەینەکان‌و دانانی ڕێساکانی بەڕێوەبردنیانی هەیە. لە دووساڵی ڕابردوودا بەهۆی پەستانی دامەزراوەکانی ئەو بوارە‌و خواستی خەڵکی، ڕێگەیان خۆشکرد کە بتوانرێت دۆمەینی گشتی gTLD نوێ زیادبکرێت، لەماوەیەکی کەمدا سەدان داخوازینامە‌و وێبگەدروست بوون، بەڵام دیارە پرۆسەی کارکردنی ئایکان ئاڵۆز‌و خاوبوو کە تاکو ئەمڕۆ سێ جار پێداچوونەوە‌و چاکسازی تیا کراوە، لێرەوە فرسەتێکیش بۆ ئێمەی کوردیش دروستبووە کە بتوانین بچینەپێشەوە‌و داوای ناوێک بکەین بۆ کورد

(more…)

پرۆژەی دۆتکورد لە ئاژانسی هەواڵەکانەوە

پشتیوانی ڕۆژانەی خەڵکی کورد، چ لە دەرەوە و چ لە ناوەوەی کوردستان بەرەو زیادبوونە[١]، هاوشانی ئەمەش ئاژانسی هەواڵە جیهانییەکان لێدوانی خۆیان نووسیوە لەسەر داخوازینامەکەی دۆتکورد[٢]، بگرە بڵاوکردنەوەی خودی داخوازینامەکە لە لایەن ئایکانەوە مانای بەهەند وەرگرتن و گرنگی پێدانی دەگرێتەوە[٣]. (more…)