کورتکراوەکانی KU, KUR, KURD

جۆرەکانی ناوی دۆمەین

ئاراس نوری

دوو جۆرمان هەیە تاکو ئەمڕۆ، یەکێکیان لە دووپیت پێکهاتوە بۆ وڵاتان و هەرێمە سەربەخۆکانە کە بە country code Top level domain ناودەبرێت، نمونەی ئەمە وەکوو iq بۆ عێراق، ir بۆ ئێران، se بۆ سوید، …هەروەها. جۆری دووەمیان بە گشتیی ناوبراوە generic top level domain ئەمە لە سێ پیت و زیاتر پێکهاتووە، نمونەی ئەمە com بۆ commercial، یان name, travel, net و هەروەها. تاکو ئێستا ٢٥١ پاشگری دۆمەین هەیە بۆ وڵاتان و ٢١ دانەش لەجۆری گشتی ( بڕوانە:icann.org).

کورتکراوەی .KU دەکەوێتە ژێر جۆری ناوە دۆمەینەکانی وڵاتان ccTLD و هەرێمەکان کە لە وڵاتەیەکگرتووەکان ناویان هەیە و ئەندامن لە پێوانەیی ISO 3166-1 دا. زۆرکەس پێی وایە ئەمە ستەمە وناکرێت، چونکە پەستانی ڕامیاریی ئەو وڵاتانەی کوردی تیایە هێندە گەورەیە، کە گەر کورد کورتکراوەی هەرێمێکی سەربەخۆی پێبدرێت یا کۆدی دوو پیتی Alpha-2 وەکوو هەموو وڵاتان، ئەوا شێوە ڕێپێدانێکە بۆ دروستبوونی کوردستان وەک وڵاتێک یاخود هەرێمێکی سەربەخۆ. گەر ئێمە لەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە داخوازی ئەم کۆدە بکەین، ئەوا یەکەم هەنگاو لای ICANN دەست پێناکات، بەڵکو لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوەکانی تر سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان یەکەم ویستگەمان دەبێت، بێگومان حکومەتی هەرێم سەربەخۆ نییە، کەواتە پشتیوانی حکومەتی عێراقی ئەبێتە مەرجێک بۆ پێشکەشکردنی داخوازینامەکە. شیوەی بڕیاردانیش لەنەتەوەیەکگرتوەکان بەکۆمەڵ دەدرێت، کە گومانی تیانییە، وڵاتانی وەکوو تورکیا و ئێران یەکەم دژ دەبن و دوای ئەوانیش وڵاتانی عەرەب، چونکە ئەم هەنگاوە بە پەرتکردنی عێراقی دەزانن.
نموونە:
www.mall.ku
www.newroz.ku
www.it.ku

کورتکراوەی KUR کە چۆتە پێوانەیی زمانەکانەوە لە ISO 639-2 دا، وەک زمانەکانی تری دونیا لە کۆدە سێ پیتییەکانە Alpha-3 و زمانی کوردی نیشان ئەدات و جیاکەرەوەی زمانی کوردییە. ئەمە پەیوەندی نییە بە TLD. بەڵام دەتوانین وەکو ناوی دۆمەینیش بەکاری بهێنین، کە کۆدێکی پێوانەیی جیهانی بێت بۆ زمانەکەمان بۆ پەی پێ نەبەین. کۆدی دۆتکور .kur لە دوو پیت زیاترە کەواتە وەکوو gTLD مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. دەتوانرێت راستەوخۆ لە ئایکان ICANN داوابکرێت. لەوەیە بڕگەی کور KUR وەکو ناو لای زۆرکەس خۆش نەبێت، یاخود پەسەند نەبێت، چونکە هیچ نیشانەیەکی تر جگە لە زمانەکەمانی پێوەدیار نییە.
نموونە:
www.mall.kur
www.newroz.kur
www.it.kur

کورد KURD وەکو ناو وەکوو نەتەوە، وەکوو  ناوە دۆمەینێک جوانتر دێتە بەر بیروهۆشمان، جگەلەوەی کە ڕێگەدراوە کە نەتەوەکانیش دۆمەینی خۆیان هەبێت وەکو چۆن کەتەلان cat ـیان بۆ دابین کرد.
نموونە:
www.mall.kurd
www.newroz.kurd
www.it.kurd

بۆیە لێرەوە تکا لەهەموو خوێنەراون و سەردانکەرانی ئەم ماڵپەرە دەکەم، کە لەو دەنگدانەی کەدانراوە بەشداری بکەن، تاکوو لەسەر ڕاپرسیی ئێوە و خەڵکانی شارەزای بوارەکانی زمانەوانی و کلتوریی بتوانین بگەینە بڕیارێک و کار بۆ دانەیەکیان بکەین.

Leave a Comment


NOTE - You can use these HTML tags and attributes:
<a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>