کورتکراوەکانی KU, KUR, KURD | دۆتکورد

کورتکراوەکانی KU, KUR, KURD

جۆرەکانی ناوی دۆمەین

ئاراس نوری

دوو جۆرمان هەیە تاکو ئەمڕۆ، یەکێکیان لە دووپیت پێکهاتوە بۆ وڵاتان و هەرێمە سەربەخۆکانە کە بە country code Top level domain ناودەبرێت، نمونەی ئەمە وەکوو iq بۆ عێراق، ir بۆ ئێران، se بۆ سوید، …هەروەها. جۆری دووەمیان بە گشتیی ناوبراوە generic top level domain ئەمە لە سێ پیت و زیاتر پێکهاتووە، نمونەی ئەمە com بۆ commercial، یان name, travel, net و هەروەها. تاکو ئێستا ٢٥١ پاشگری دۆمەین هەیە بۆ وڵاتان و ٢١ دانەش لەجۆری گشتی ( بڕوانە:icann.org).

کورتکراوەی .KU دەکەوێتە ژێر جۆری ناوە دۆمەینەکانی وڵاتان ccTLD و هەرێمەکان کە لە وڵاتەیەکگرتووەکان ناویان هەیە و ئەندامن لە پێوانەیی ISO 3166-1 دا. زۆرکەس پێی وایە ئەمە ستەمە وناکرێت، چونکە پەستانی ڕامیاریی ئەو وڵاتانەی کوردی تیایە هێندە گەورەیە، کە گەر کورد کورتکراوەی هەرێمێکی سەربەخۆی پێبدرێت یا کۆدی دوو پیتی Alpha-2 وەکوو هەموو وڵاتان، ئەوا شێوە ڕێپێدانێکە بۆ دروستبوونی کوردستان وەک وڵاتێک یاخود هەرێمێکی سەربەخۆ. گەر ئێمە لەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە داخوازی ئەم کۆدە بکەین، ئەوا یەکەم هەنگاو لای ICANN دەست پێناکات، بەڵکو لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوەکانی تر سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان یەکەم ویستگەمان دەبێت، بێگومان حکومەتی هەرێم سەربەخۆ نییە، کەواتە پشتیوانی حکومەتی عێراقی ئەبێتە مەرجێک بۆ پێشکەشکردنی داخوازینامەکە. شیوەی بڕیاردانیش لەنەتەوەیەکگرتوەکان بەکۆمەڵ دەدرێت، کە گومانی تیانییە، وڵاتانی وەکوو تورکیا و ئێران یەکەم دژ دەبن و دوای ئەوانیش وڵاتانی عەرەب، چونکە ئەم هەنگاوە بە پەرتکردنی عێراقی دەزانن.
نموونە:
www.mall.ku
www.newroz.ku
www.it.ku

کورتکراوەی KUR کە چۆتە پێوانەیی زمانەکانەوە لە ISO 639-2 دا، وەک زمانەکانی تری دونیا لە کۆدە سێ پیتییەکانە Alpha-3 و زمانی کوردی نیشان ئەدات و جیاکەرەوەی زمانی کوردییە. ئەمە پەیوەندی نییە بە TLD. بەڵام دەتوانین وەکو ناوی دۆمەینیش بەکاری بهێنین، کە کۆدێکی پێوانەیی جیهانی بێت بۆ زمانەکەمان بۆ پەی پێ نەبەین. کۆدی دۆتکور .kur لە دوو پیت زیاترە کەواتە وەکوو gTLD مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. دەتوانرێت راستەوخۆ لە ئایکان ICANN داوابکرێت. لەوەیە بڕگەی کور KUR وەکو ناو لای زۆرکەس خۆش نەبێت، یاخود پەسەند نەبێت، چونکە هیچ نیشانەیەکی تر جگە لە زمانەکەمانی پێوەدیار نییە.
نموونە:
www.mall.kur
www.newroz.kur
www.it.kur

کورد KURD وەکو ناو وەکوو نەتەوە، وەکوو  ناوە دۆمەینێک جوانتر دێتە بەر بیروهۆشمان، جگەلەوەی کە ڕێگەدراوە کە نەتەوەکانیش دۆمەینی خۆیان هەبێت وەکو چۆن کەتەلان cat ـیان بۆ دابین کرد.
نموونە:
www.mall.kurd
www.newroz.kurd
www.it.kurd

بۆیە لێرەوە تکا لەهەموو خوێنەراون و سەردانکەرانی ئەم ماڵپەرە دەکەم، کە لەو دەنگدانەی کەدانراوە بەشداری بکەن، تاکوو لەسەر ڕاپرسیی ئێوە و خەڵکانی شارەزای بوارەکانی زمانەوانی و کلتوریی بتوانین بگەینە بڕیارێک و کار بۆ دانەیەکیان بکەین.

  1. سڵاو،
    دەست خۆش بۆ ڕوون کردنەوەکەت لەسەرەتادا.
    وەک ڕوون کراوەتەوە لەسەرەوە ئەکرێت ku. لە ئێستادا زۆر ئاسان نەبێت کە بتوانرێت وەربگیرێت بەهۆی ئەوەی کەباست کردووە، یەک شت هەیە بۆ زیاتر ڕوون کردنەوە یەویش ئەوەیە کە لە زمانی نەرویجیدا ئەو دوو پیتە بەمانای مانگا دێت.
    لە گووگڵ بابەتێکی ویکیم بەرچاو کەوت لەسەر kur. بەلامەوە زۆر پەسەند بوو ئەکرێت پەسەند بێت ئەو پشگرە بۆ ئێمە.
    فەرموو لێرە: http://en.wikipedia.org/wiki/Kur

    کاتێکی خۆش

  2. سڵاو,
    من پرسیارێکم لادرووست بووە , ئەویش نرخە ,

    هەنگاوێک بۆ پێش

  3. بەڕێز هاوکار شوان، کورتکراوەی ku پارێزراوە بۆ کورد. بەس ڕێگەنەدراوە کە جگە لە زمان بۆ مەبەستی تر بەکار ببرێت.
    لێرەدا واتای کورتکراوەکان جێی مەبەست نین، کۆدی دوو پیتی لە ناوە دۆمەیندا بۆ وڵات و هەرێمی سەربەخۆ دانراوە.

  4. بەڕێز ئاکار، مەبەستت لە نرخ چییە؟
    گەر بکرێت زیاتر پرسیارەکەت ڕوون بکەیتەوە. سوپاس.

  5. کاک ئاراس لە وێبچن بەڕێزێکی تر پرسیاری کردبوو وەڵامم وەرگرت

    بەڵام بۆ دوو ناو دۆمەین چەند بووجە دەخوات ئەبێ چەند بدرێت و بێجگە بشگیری وەزارەت و شت ؟

  6. لێرە دەتوانیت تەماشای نرخ و تێچوونەکان بکەیت
    http://icann.org/en/topics/new-gtlds/draft-rfp-clean-04oct09-en.pdf

  7. سڵاوتان لێبێت من وه‌ك ویب دیزاینه‌ریك به‌ ته‌واوی پشتگیری خۆم ده‌رده‌بڕم بۆ دانانی ئه‌م ناوه‌… به‌ڕاستی جیگای شانازیه‌….
    تكایه‌ مه‌وه‌ستن به‌رده‌وام بن له‌كاركردن

لێدوان بنوسە


[ Ctrl + Enter ]