پشتیوانی ڕۆژانەی خەڵکی کورد، چ لە دەرەوە و چ لە ناوەوەی کوردستان بەرەو زیادبوونە[١]، هاوشانی ئەمەش ئاژانسی هەواڵە جیهانییەکان لێدوانی خۆیان نووسیوە لەسەر داخوازینامەکەی دۆتکورد[٢]، بگرە بڵاوکردنەوەی خودی داخوازینامەکە لە لایەن ئایکانەوە مانای بەهەند وەرگرتن و گرنگی پێدانی دەگرێتەوە[٣].
مایەی شانازی و دڵخۆشییە کە ڕۆژانە دەبیستین کە کۆمەڵەی کوردی تر و کەسایەتی تریش لەدەرگای ئەم باسەیانداوە و پەیوەندییان کردوە بە لێپرسراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەک و پەیوەندیان گرتوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ICANN و IANA دیارە لێرەوە وەکو دۆتکورد، دەستخۆشی لەهەموو ئەو کۆمەڵە و تاکەکەسانە دەکەین[٤]، وە دڵنیاشیان دەکەینەوە کە پەیامی ئێمەیش هەمان ڕێڕەوی هەیە، و بەپشتیوانی شارەزایی ئەوان و دڵسۆزنی کوردە ئەم هەنگاوەمان ناوە. دیارە بەرەوپێشچوونی هەموو گەلێک لەسەر شانی ڕۆڵە دڵسۆزەکان و خۆبەخشەکانی بووە، ئەو ئازادییەی ئەمڕۆی باشووی کوردستانیش بەڵگەی ئەم وتەیەمان دەسەلمێنێت کە دەیان خۆبەختکەر ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیان لەپێناویدا بەخشی.
لێرەوە بانگەوازی هەموو کوردێک دەکەین کە پشتیوانی بکات لە سەرخستنی ئەم پرۆژەیە و دەنگی خۆی بخاتە پاڵ دەنگی کوردانی تر.
٢. لە domainnews بەستەر: http://domainnews.com/en/kurdish-people-to-seek-own-gtld.html
لە domainincite بەستەر: http://domainincite.com/kurds-seek-new-cultural-gtld/
٤. تەماشای دۆتکورد بکە لە فەیسبووک.
1 Comments.