کۆنگرەی ٤٣هەمی ئایکان لە کۆستاریکا

هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، کە کۆنگرەی گشتی ئایکان لە کۆستاریکا (Costa Rica) زۆرتر تیشک بخاتە سەر نوێکارییەکانی پاوانی گشتی (gTLD).

لەم ڕووەوە پشتیوانی داوانامەکان و وردەکاری سیستەمی بەڕێوەبردن و پێداچوونەوە زۆرترین گفتوگۆی لەسەر کرا، وەکو ئاشکرایە، مۆڵەتی پێشکەش کردنی داخوازی تاکو ٣٠ ئاداری ٢٠١٢ بە فەرمی سەرهێڵ چالاک دەبێ، هەر بۆیە بەشێکی تری گفتوگۆکان لەسەر قۆناغی دووەمی پێشکەش کردن بوو، کە ساڵێک پاش ئەم ڕێکەوتە دەبێ، ئەگەر چی پرۆسەی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پێشکەش کراوە زیاتر دەخایەنێت. درەنگترین ڕێکەوت قسە لەسەر دوو ساڵ دەکرێت و پێم وا نییە لەوەش دوورتر بخرێتەوە چونکە بۆ ئەو مەبەستە پەستانی زۆر دەکرێت لە کۆمەڵە و دامەزراوەکانەوە.

پاراستنی ناو و نیشانەی بازرگانی (Trademark) و ڕوونکردنەوەی ڕێساکانی بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەیەک بوو بەناوی (Rights Protection Update)، تیایدا پرۆسە و یەکگرتووی مامەڵەکردنی ئەو نیشانانە خرایە ڕوو.

Meeting Guide

Leave a Comment


NOTE - You can use these HTML tags and attributes:
<a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>