یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ئه‌مڕۆكه به‌ره‌وپێش نراوه له‌زۆر دامه‌زراوه و دەزگا حكومییه‌كاندا، دانانی وێبگه‌یه‌كه (website) له‌ئینته‌رنێدا، كه زۆرینه‌یان به‌مه‌به‌ستی ناسینی دامه‌زراوه‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاروچالاكییه‌كانه.
ئه‌م كاره هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی له دواڕۆژێكی نزیكدا، گه‌رچی له دیزاین و شێوازدا كه‌موكورتی زۆرهه‌یه و لایه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌كنیكی زۆریان لاواز و كلاسیكییانه‌یه، به‌ڵام من له‌م وتاره‌دا زیاتر تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ناوی دۆمه‌ینه‌كان – ناوی پاوان (domain name) و جۆری هێماکەیان – درێژکراوەکەی، هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆک دادەنێین بۆ وتارێکی دیکە.
ناوی وێبگه و كورتكراوه‌كه‌ی (جۆری دۆمه‌ین)
– ئایا ناوه‌كان كوردی بن یان ئینگلیزی؟ كورتكراوه یان ئاسایی؟
هه‌نووكه زۆر وێبگه هه‌ن كه سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، زۆرینه‌یان به كورتكراوه‌ی ئینگلیزی یاخود ناوی ئینگلیزیی ناونراون. وه‌ك:
وێبگه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن www.moc-krg.com
وێبگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان www.krg.org
وێبگه‌ی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان www.krso.net
وزاره‌تی خوێندنی باڵا www.mohe-cao.com
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ www.mohrkrg.org
یان وشه ئینگلیزییه‌كه وه‌ك خۆی نووسراوه‌ته‌وه:
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان www.kurdistancorporation.com
هه‌ندێكیش ناوه كوردییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه و ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی كردۆته‌وه، وه‌ك:
وێبگه‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه www.zhenga.net
وێبگه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن www.dezgayhelbijardin.org
چۆنێتی كوردییه نووسینه‌كه به‌لاتینی له زۆربه‌یاندا دروست نییه و ڕه‌چاوی ڕاست نووسینه‌كه نه‌كراوه.
تێكه‌ڵ كردنی كورتكراوه و وشه‌ی كوردی و ئینگلیزی له‌هه‌بدێك وێبگه‌ی تردا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌مه‌یان تاڕاده‌یه‌ك ئاڵۆزتره له‌وانی تر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ www.moakurdistan.com
وه‌زاره‌تی بازرگانی www.kurdistanmot.com
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده www.kurdistanmoe.org
زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی www.hawlermu.org
له‌ناوی وێبگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا كورتكراوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دی ده‌كرێت “krg”، ئه‌م كورتكراوه‌یه یان به‌ناوه‌كه‌وه نوساوه یان داشێك كراوه له‌نێوان ناوی وه‌زاره‌ته‌كه و كورتكراوه‌كه:
وێبگه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان www.mosy-krg.org
وێبگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان www.moera-krg.org
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ www.mohrkrg.org
وەزارەتی کارەبا www.krgelectric.org
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی ناوه‌كه له زۆر دامه‌زراوه‌كاندا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرابێت، یان بڕیاری تاكه‌كه‌سی بووه له‌و دامه‌زراوه یان بڕیاره‌كه خراوه‌ته ده‌ست ئه‌و كه‌سه‌ی (یان ئه‌و شوێنه‌ی) كه ماڵپه‌ره‌كه‌یان داڕشتووه. پێویسته له وه‌زاره‌ته‌كاندا یه‌كه‌یه‌كی بچووك هه‌بێت كه هه‌مه‌ئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ به‌شی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كه. ئه‌م یه‌كه‌یه به‌رپرسیارێتی هه‌موو كاره ته‌كنیكییه‌كان، ناوه‌ڕۆك، چۆنایه‌تی ئه‌م وێبگه‌یه له‌ئه‌ستۆ بگرن.
چ ناوێك باشه؟
ئه‌وه‌ی كارئاسانی ده‌كات له‌ناونادا بۆ دامه‌زراوه حكومییه‌كان، به‌كارهێنانی كورتكراوه‌كانه له ته‌نیشت كورتكراوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، واته KRG له ته‌نیشتییه‌وه ناوی دامه‌زراوه‌كه MOC به‌م شێوه‌یه: krg-moc
كورتكراوه‌ی KRG پێناسی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وێبگه‌یه هی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه.
هاوشێوه بۆ په‌یمانگاكان inst- یان زانكۆكان uni-. ناوی كورت و ئاسان بۆ دۆمه‌ین كارئاسانی زۆر ده‌كات بۆ سه‌ردانكه‌ران. جگه له‌وه‌ی جیا كردنه‌وه‌ی وێبگه‌كانیش دیاری ده‌كات.
ئه‌ی زانكۆكان چی‌یان كردوه؟
ده‌بوایه زانكۆ بكرایه به به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بڕیاردان و پێشه‌نگێك چاویلێكرایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م بواره‌شدا زانكۆكان زۆر له‌دوواوه‌ن.
ناونانی دۆمه‌ینی زانكۆكان به‌دڵی كێ بووه و كێ وای داناوه، ئه‌وه خودی زانكۆكه خۆی ده‌یزانێت. زانكۆكان ئه‌م ناوانه‌یان هه‌بووه:
زانكۆی دهۆك | www.dohukuni.net |
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین | www.salun.org |
زانكۆی سلێمانی | www.univsul.com |
له بڕگه‌ی salun یان univsul چی حاڵی ده‌بین؟ هیچ. ئه‌م ناونانه هیچ زانستییانه نییه و به‌ڵكه بۆ كه‌سێكی بیانیش كه له‌دووی وێبگه‌ی ئه‌م زانكۆیانه بگه‌ڕێ ماندوو ده‌بێت و نایدۆزێته‌وه.
هه‌نووكه ناوه‌كان گۆڕاون و بوون به:
زانكۆی دهۆك | www.uni-dohuk.net |
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین | www.salahaddin-ac.org |
زانكۆی سلێمانی | www.univsul.org |
دهۆك له‌وانی تر زۆر باشتره، گه‌رچی ناوی دهۆك له‌سه‌ر نه‌خشه و فه‌رمییانه به‌وشێوه‌یه نانوسرێت، به‌ڵام كه ته‌ماشای ناوی دۆمه‌ینه‌كه ده‌كه‌یت uni-dohuk یه‌كسه‌ر تێده‌گه‌یت كه ئه‌مه وێبگه‌ی زانكۆی دهۆكه. ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر له زانكۆكانی تری جیهان گرتوویانه‌ته به‌ر، له‌وانه هه‌موو زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا.
وێبگه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆی سلێمانی زۆر له مێژه له‌سه‌ریان نووسراوه له “ژێر بنیاتناندیه” و زۆربه‌ی به‌شه‌كانیان كار ناكه‌ن، ئیتر ناوه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت له‌م قۆناغه‌دا هیچ بایه‌خێكی نییه و له‌جێی نه‌بوو وایه.
جێی سه‌رنجه، له زانكۆكانی كوردستان به‌شی كۆمپیوته‌ر و به‌رنامه‌داڕشتن و ئه‌ندازیاریی كۆمپیوته‌ری تیایه، كه‌چی كه‌سیان له‌و به‌شانه به‌مامۆستاكانیشه‌وه ماڵپه‌ڕێكیان بۆ زانكۆ دانه‌ڕشتوه، پێچه‌وانه‌ی زانكۆ جیهانیی و عه‌ره‌بییه‌كان، یه‌كه‌ی ته‌كنیك و ئینته‌رنێت ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و به‌شانه‌دایه. له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه زانكۆ چێكردنی ماڵپه‌ره‌كه‌ی ئه‌دات به كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیای تایبه‌ت بۆی ساز بدات، ئیدی چی چاوه‌ڕوان بكه‌ین له ناوه‌كه‌ی.
چ جۆره دۆمه‌ینێك هه‌ڵده‌بژێردرێت؟
تاكوو ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ناوه‌دۆمه‌ینی خۆی نییه، بۆیه هانابراوه بۆ جۆره‌كانی تر به‌تایبه‌ت جۆره گشتییه‌كان gTLD، له‌و جۆرانه‌ی كه زۆر به‌كارهێنراوه له‌لایه‌ن وێبگه كوردییه‌كانه‌وه com, org, net بووه.
جۆر | بواری به‌كارهێنانه‌كه‌ی |
.com | له‌سه‌ره‌تادا بۆ دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان commercial ، هه‌نووكه سنووردار نه‌كراوه |
.net | له‌سه‌ره‌تادا بۆ ڕایه‌ڵه network و دامه‌زراوه دروستكه‌ره‌كانی ، هه‌نووكه سنووردار نه‌كراوه |
.org | ڕیكخراوه‌كان، كۆمه‌ڵه و گرووپه جیاجیاكان، هه‌نووكه سنووردار نه‌كراوه |
.biz | كار business |
.info | په‌ڕه‌ی زانیاریی و ڕوونكردنه‌وه‌كان، هه‌نووكه سنووردار نییه |
.eu | وڵاتانی ئه‌وروپای یه‌كگرتوو |
.name | خێزان و تاكه‌كه‌س |
.travel | نووسیینگه‌ی گه‌شتیاریی، هێڵه‌ئاسمانییه‌كان، میوانخانه‌كان، ..هتد |
.int | ڕێكخراوه جیهانییه‌كان كه گرێبه‌ستی تایبه‌تییان هه‌یه |
.jobs | شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئیش ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئیش ئه‌ده‌ن |
.edu | دامه‌زراوه فێركارییه‌كان |
.tv | وڵاتی Tuvalu، زۆر كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیش كڕیویانه |
.gov | بەرامبەر حکومی government پێناسکراوە، ئەم پاشگرە تایبەتمەندکراوە بۆ وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا (www.dotgov.gov). |
له پێناسه‌ی ئه‌م جۆرانه‌دا، وه‌ك له خشته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ دامه‌زراوه‌كان com, net گونجاوترن، وه‌زاره‌ت ڕێكخراوێكی تایبه‌ت نییه تاكوو org بۆ دابنرێت. گه‌رچی ئه‌و پێناسه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه وابوو، ئه‌مڕۆكه بووه به جۆرێكی گشتی و بێسنووردانان ده‌كرێت ناوێك بكڕیت به‌و جۆره‌وه.
جێی پرسیاره بۆ زانكۆی سلێمانی له com گۆڕدراوه بۆ org ؟ پێده‌چێت له‌به‌ر هه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردن له‌كاتی خۆیدا دۆمه‌ینه‌كه نوێ نه‌كرابێته‌وه و نه‌یانتوانیبێت پاش تێپه‌ڕبوونی كاته‌كه‌ی نوێی بكه‌نه‌وه.
ده‌كرێت جۆره گشتییه‌كانی تری وه‌ك info به‌كارببرێت بۆ ڕینومایی و ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر شوێنێك یان كردارێك، بۆ وێنه:
ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان | Krg-referandom.info |
ده‌توانرێت وێبگه‌یه‌ك بێت سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تیایدا ته‌نها ڕوونكردنه‌وه و پێناسی پرۆسه‌ی گشت پرسی referandom تیا باس بكات، وه هه‌روه‌ها…
بۆ مۆزه‌خانه‌یش به هه‌مان شێوه، له‌بری com و org جۆری: museum به‌كارببرێت بۆ مۆزه‌خانه‌كان. قوتابخانه و شوێنه‌كانی تر كه بۆ مه‌به‌ستی فێركاریین .edu به‌كاربهێنن.
ناوەدۆمەینێک بۆ کورد
تاکوو ئەمڕۆ کورد خاوەنی ناوەدۆمەینێک نییە، چ هێما بێت بۆ کورد وەکوو نەتەوە و کلتورێک، چ وەکوو وڵات یاخود قەوارەیەکی دانپێنراو. زۆر هەوڵی تاکەکەسی، دەستە، و ڕێکخراو دراوە بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام هەمووی بەهۆی شێوازی بڕیاردان لەسەر کورتکراوە و ناوەکان لەلایەک و ڕێساکانی بەخشینی کورتکراوەکەش لەلایەکی ترەوە ئاستەنگ بوون لەڕێی گەیشتن بەو ئاواتە، هاوکات دابەشبوونی کورد بەسەر چواروڵاتی کلتورجیاواز و خەمسارد بەرامبەر مافەکانی وای کردوە ئەم پرسە، ئابڵۆقەدراو بێت لەژێر باری ڕامیاریدا، سەرنجی خوێنەر بۆ پرۆژەی “دۆتکورد” ڕادەکێشم، کە بە درێژی لە (www.dotkurd.org) دا باسی ئەم خاڵانەی کردوە، کە ئەمڕۆکە بودجەی بۆ تەرخانکراوە لە لایەن حکومەتەوە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن جێبەجێی دەکات.
دۆمه‌ینی وڵاتی عێراق .iq
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكوو ئه‌مڕۆ به‌شێكه له عێراقی فیدڕاڵ و جیانه‌كراوه‌ته‌وه. بۆیه ده‌توانرێت بۆ دانانی وێبگه‌كان كورتكراوه‌ی ناوی وڵاتی عێراق ccTLD وه‌ربگرێت.
وه‌كو پێشنیارێك:
وێبگه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن | www.krg-moc.iq |
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین | www.uni-salahadin.iq |
گه‌ر ته‌ماشای پیشنیاره‌كه بكه‌ین ده‌بینین ناوه‌كه زۆر گونجاوتره له‌وه‌ی ئیستای و، مانایه‌ك ده‌دات به ده‌سته‌وه.
دۆمه‌ینی عێراق هه‌نووكه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ده‌كرێت بۆ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و ناوه وه‌ربگیرێت و به‌كارببرێت. دانانی KRG هێمایه‌كی دیاره بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش .iq هه‌رێمه‌كه ده‌لكێنێت به وڵاتی عێراقه‌وه.
بێگومان دروست کردنی بەش دۆمەینیش subdomain دەبێت، بۆ نمونە .krg.iq یاخود .ku.iq ئەمەش پێشنیارێکی ترە، گەر بڕیار لای من بێت .krg.iq پەسەندترە، کورتکراوەی کو ku زیاتر نواندنی کۆدی نەتەوەکە دەکات وەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق.
وێبگه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن | www.moc.krg.iq |
وێبگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا | www.moh.krg.iq |
بەشە دۆمەینی .gov.iq بەهەمان شێوەی سەرەوە، دەتوانرێت سودی لێ ببینرێت، چونکە خودی کورتکراوەی gov تایبەتە بە دامەزراوە حکومییەکان.
په‌یكه‌رێك بۆ بواره‌جیاجیاكان
بۆ دامه‌زراوه حكومییه‌كان گرنگه كه شێوازێكی چوون‌یه‌كیان هه‌بێت له‌ناوناندا، نه‌ك هه‌ر شوێنه‌و به‌شێوازێكی جیا و زمانێكی جیا ناوه‌كه دروست بكه‌ن. ڕێگاش ئاسان بووه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، ئه‌وه‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه به‌ناوی ئایتی، ئه‌وان ده‌توانن په‌یكه‌رێكی گونجاو داڕێژن و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كاندا. پێویسته ئه‌م ده‌زگایه بڕیاری ئاشكرای هه‌بێت له‌و لایه‌نه‌وه و پێوانه‌یی (standard) پێناسه بكات بۆ ئه‌م جۆره كارانه.
كاتێك دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی ده‌خوازن ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه، نه‌چن ڕاسته‌خۆ شوێنێك هه‌ڵبژێرن ناوه‌كه‌یان بۆدابنێت و داڕشتنه‌كه‌ی بكات، به‌ڵكو وتووێژ بكات له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حكومی و ڕاوێژكاریی شاره‌زایان بكات.
لەوانەیە بۆ هاوڵاتییەک ناوەڕۆک گرنگتر بێت وەک لە تایبەتمەندی تری ناوی کورت و ناوی درێژ و چ جۆرە درێژکراوەیەک. بەڵام بۆ نواندنی دامەزراوەکە و پەیوەندی دەرەکی ناونان خاڵێکی گرنگە و دۆزینەوەی لە ئینتەرنێتدا ئاسانتر دەکات.
ئاراس نوری ئه‌حمه‌د
ئه‌ڵمانیا
نیسانی ٢٠٠٨
2 Comments.