وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پلان بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دادەنێت و گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنان و قۆناغەکانی کار و دانانی پلان کرا.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز “انور جبلی شابۆ” وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، بەڕێز “ئاراس نوری” زانستخوازێکی کوردستانی کە کار بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دەکات، ئەو پڕۆژەیەی خستەڕوو و باسی لە قۆناغەکانی بەدەستهێنانی ئەو دۆمەینە کرد و رێوشوینی بەدەستهێنانی کرد.
دواتر گفتوگۆ لەو بارەیەوە دەستی پێکرد و بە وردی هەموو وردەکارییەکان خرانە روو.
لە لایەن خۆشیەوە بەڕێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پشتگیری خۆی بۆ ئەو پڕۆژەیە دەربڕی و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی لە هەر پڕۆژەیەک کە خزمەت بە کوردستان و کوردستانیان بگەیەنێت خستەڕوو.
ئەم خستنە ڕوویە لە بەشێکی کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی راوێژکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بوو کە بە سەرۆکایەتی بەڕێز “انور جبلی شابۆ” وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت ئەنجامدرا.
13 Comments.