پشتیوانی ماڵپەڕی چراکان لە پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ماڵپەڕی چراکان پشتیوانی خۆی وەکوو گۆڤارێكی ئەلكترۆنی كلتوری بۆ پرۆژەی دۆتکورد ڕادەگەیەنێت. ئامانجی چراكان : وەك گۆڤارێكی ئەلكترۆنی كلتوری، هەوڵدەدات توانا كلتوریی و ڕۆشنبیریەكان له ڕێڕەوێكی تایبەتدا كۆبكاتەوه، كه ئەویش پێشكەشكردنی ڕۆسنبیرەكی باڵایه كه بۆ خوێنەر بەسود بێت‌و نزیكی بخاتەوه له بیركردنەوە و تێڕامان .

چالاکی چراکان لە چ بوارێکدایە؟
چراکان – میران ئابراهام: “ئێمە هەوڵ دەدەین له ڕێگەی كۆكردنەوەی دەقی باشی ئەدەبی و لێكۆڵینەوەی فیكری و شانۆیی و تابلۆی ئەكادێمیەوه ئاستەكان هەڵكێشین بەرەو خۆی، ئەمه مانای ئەوه نییه كه چراكان ئەم جۆره كارانه بەرهەم دێنێت، نەخێر بەڵكو ئێمه هەوڵ دەدەین توانا باڵا و بێهاوتاكان لەسەر لاپەڕەكانی ئەم ماڵپەڕەدا پۆڵێن و فیلتەربكەین ‌و له فۆرمێكی بڵاوكردنەوەی سەر لاپەڕەكانی گۆڤارێكی ئەلكترۆنیدا كۆبكەینەوه بۆ ئەوەی ببنە سەرچاوەیەكی بەسوود بۆ خوێنەرانی چراكان.”
هاوکات بەڕێزیان لەبارەی پرۆژەی دۆتکوردەوە دەبێژن: “پرۆەی دۆتکورد بۆ دابین کردنی ناوە دۆمەینێکی تایبەت بۆ کورد بە پێویست دەزانین و پشتیوانی لە بیرۆکەکەی دەکەین.”

Leave a Comment


NOTE - You can use these HTML tags and attributes:
<a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>