ڕێکخراوی ( ڕۆژی نوێ ) پشتیوانی لە پرۆژەی دۆتکورد دەکات

ڕێکخراوی ڕۆژی نوێ، پشتیوانی خۆی بۆ دروست بوونی ناوە دۆمەینێک ڕادەگەیەنێت و پشتیوانی تەواوی پرۆژەی دۆتکورد دەکات.

ڕێکخراوی ( ڕۆژی نوێ ) بۆ پەرەپێدانی مەدەنیەت و هۆشیاری نەتەوەیی ڕێکخراوێکی کوردی خۆبەخشە، بنکەی سەرەکی لە شارۆچکەی شەقڵاوەیە. لە ڕێکەوتی 15/9/2009 دامەزراوە، مۆڵەتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی هەیە
لە ماوەی ڕابردوودا هەڵستاوە بە ئەنجام دانی چەندین چالاکی لە بوارەکانی ڕۆشنبیری، پەروەردەیی، وەرزشی، نەتەوەیی، و هونەری.
ڕۆژی نوێ دەڵێت: “بوونی ناوێکی تایبەت بەکورد بە مافێکی ڕەوای گەلەکەمانی دەزانین.”

Leave a Comment


NOTE - You can use these HTML tags and attributes:
<a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>