دۆتکورد بەشداری لە کۆنگرەی ئایکان دەکات

لە ڕێکەوتی ٢٠ – ٢٥ مانگی ٦ / ٢٠١٠ ڕێکخراوی ئایکان ICANN کۆنگرە دەبەستێت، کۆبوونەوەی ئەمجارەیان لە وڵآتی بەلجیکا لە شاری برۆکسل دەبێت، دۆتکوردیش بەشداری لەم کۆنگرەیەدا دەکات. مەبەست لە بەشداری لەم کۆبوونەوەیە، شارەزابوونە لە وردەکارییەکانی پرۆسەی دابینکردنی ناوە دۆمەینەکان و بەڕێوەبردنیان، هاوکات خۆناساندنە بە کارمەندان و لێپرسراوانی ڕێکخراوی ئایکان، جگە لەوەی هەلێکی باشە بۆ خستنەڕووی پرۆژەی دۆتکورد.
ئایکان ساڵانە ٣ کۆنگرە دەبەستێت، لە سێ شوێنی جیا، تاکوو زۆرترین وڵات بتوانن لانی کەم لە کۆبوونەوەیەکدا بەشداری بکەن. ئەم کۆنگرەیە ٣٨ هەمین کۆنگرەی ئایکانە، گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ ئەوروپا، چونکە لە پایتەختی ئەوروپای یەکگرتوو دەبەسترێت، و بەو هۆیەوە لەوانەیە زۆرترین بەشداربوو ڕووی تێبکات.

پاش تەواوبوونی کۆنگرەکە ڕاپۆرتێک لەسەر بڵاودەکەینەوە.

Leave a Comment


NOTE - You can use these HTML tags and attributes:
<a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>