ناوەندی کلتوری کورد پشتیوانی تەواوی پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد دەکات

ناوەندی کلتوری کورد پشتیوانی خۆی وەکوو کۆمەڵەیەکی کلتووری بۆ پرۆژەی دۆتکورد ڕاگەیاند. ناوەندی کلتوری کورد ڕێکخراوێکی کوردی خۆبەخشە لە شاری نوێرنبێرگ لە ئەڵمانیا لە ١٣.ئەیلولی ٢٠٠٨ دامەزراوە، مۆڵەتی فەرمی حکومەتی ئەڵمانیای هەیە، لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تاکوو ئەمڕۆ چەندی ڕاژەی پێشکەش بە تاکی کورد کردوە.

ناوەندی کلتوری کورد بەشداری بۆنە کوردییەکانی کردوە، چەندین چالاکی نواندوە، لەوانە فێرکردنی زمانی کوردی، کردنەوەی خولی ڕاهێنانی کۆمپیوتەر و چەندین کاری تر، جگە لەوەی کە ئاوێنەیەکی جوانی کلتوری کوردی بووە بۆ حکومەتی ئەڵمانی و ئەڵمانەکان و بیانییەکانی تری ناو ئەڵمانیا، لە ماڵپەڕەکەیاندا دەتوانیت بەدرێژی کار و چالاکییەکانی بیخوێنیتەوە.
ناوەندی کلتوری کورد لە شاری نوێنبێرگ پێی وایە کە “بوونی ناوێکی تایبەت بەکورد وەکو .ku یا .kur وە یاخود .kurd مافێکی نەتەوەییمان دەچەسپێنێت، جگە لەوەی بوونی یەکێک لەو ناوە دۆمەینانە بۆ ئێمەیش لە ناوەندی کوردی ناسەرەوەیەکی ترە بۆ ماڵپەڕەکەمان.”

Leave a Comment


NOTE - You can use these HTML tags and attributes:
<a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>