لە ڕێکەوتی ٣٠-٥-٢٠١٠ ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ٤ پاشنیوەڕۆ بەدواوە، سێمینارێک ساز دەکرێت لە ناوەندی کلتوری کورد لە شاری نوێرنبێرگ.
بەشی یەکەمی سێمینارەکە تەرخان دەکرێت بۆ لێدوان لەسەر ناوە دۆمەینێک بۆ کورد و بەشی دووەمیش لەسەر زمانی کوردی و ویکیپیدیا. سێمینارەکە لە لایەن ئاراس نوری پێشکەش دەکرێت و ناوەندی کلتوری کورد بەڕێوەی دەبات.
ناونیشانی ناوەندی کلتوری کورد / نوێرنبێرگ
Kurdisches Kulturzentrum Nürnberg e.V.
Pillenreuther Str. 11
90459 Nürnberg
7 Comments.