Monthly Archives: ئایار 2010

لێدوانێک لەسەر پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد لە بەرنامەی شۆتێک

بەرنامەی شۆتێک لە کەناڵی کوردسات

دیارە پرسی دۆمەینێک بۆ کورد، لە لای هەموو کوردێک دروست دەبێت کاتێک ناونیشانی ماڵپەڕێکی ئەڵمانی de ، سویدی se ، یاخود ئێرانی ir دەنووسێت، هەندێک کەس و گروپ بەدوای وەڵامیشدا گەڕاون و بەدواداچوونیان کردوە تاکوو وەڵامێکی دروست وەربگرنەوە و بگرە خۆیان تەرخان کردوە و بە جدی هەوڵیان بۆ وەدەستهێنانیشی داوە.
Read more »

سێمینارێک لەسەر ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

لە ڕێکەوتی ٣٠-٥-٢٠١٠ ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ٤ پاشنیوەڕۆ بەدواوە، سێمینارێک ساز دەکرێت لە ناوەندی کلتوری کورد لە شاری نوێرنبێرگ.

Read more »

پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ئایکان ICANN ئەو ڕێکخراوە ئەمەریکییەیە کە دەسەڵاتی تەواوی پێدانی ناوی دۆمەینەکان‌و دانانی ڕێساکانی بەڕێوەبردنیانی هەیە. لە دووساڵی ڕابردوودا بەهۆی پەستانی دامەزراوەکانی ئەو بوارە‌و خواستی خەڵکی، ڕێگەیان خۆشکرد کە بتوانرێت دۆمەینی گشتی gTLD نوێ زیادبکرێت، لەماوەیەکی کەمدا سەدان داخوازینامە‌و وێبگەدروست بوون، بەڵام دیارە پرۆسەی کارکردنی ئایکان ئاڵۆز‌و خاوبوو کە تاکو ئەمڕۆ سێ جار پێداچوونەوە‌و چاکسازی تیا کراوە، لێرەوە فرسەتێکیش بۆ ئێمەی کوردیش دروستبووە کە بتوانین بچینەپێشەوە‌و داوای ناوێک بکەین بۆ کورد

Read more »

پیتی کوردی و ناوە دۆمەینی IDN ccTLD

ئاراس نوری

ناوە دۆمەینی نێودەوڵەتی IDN ccTLD چییە؟

مەبەست لە IDN ccTLD ئەو ناوە دۆمەینانەیە کە بە ئەلفوبای زمانە جیاجیاکان دەتوانرێن بنووسرێن. کورتکراوەکە بە مانای internationalized domainname دێت. ئەم جۆرە بۆ ناوی دۆمەین تایبەتە بە کۆدی وڵاتان ccTLD، واتە تەنها وڵاتەکانی کە ناوە دۆمەینی تایبەتی خۆیان هەیە دەتوانن بە ئەلف و بای فەرمی وڵاتەکەیان دۆمەینیان هەبێت.
ناوی دۆمەینەکان بە پیتە لاتینییەکان بووە، تەنها ئەوانەی کە لەزمانی ئینگلیزیدا هەن، بنچینەی لەسەر ئاسکی کۆد گرتبوو، کە بۆ زمانەکانی تر دەبێت بکرێ بە یونیکۆد. Read more »