هەواڵەکانی دۆتکورد | دۆتکورد

دۆتکورد بەشداری لە کۆنگرەی ئایکان دەکات

لە ڕێکەوتی ٢٠ – ٢٥ مانگی ٦ / ٢٠١٠ ڕێکخراوی ئایکان ICANN کۆنگرە دەبەستێت، کۆبوونەوەی ئەمجارەیان لە وڵآتی بەلجیکا لە شاری برۆکسل دەبێت، دۆتکوردیش بەشداری لەم کۆنگرەیەدا دەکات. مەبەست لە بەشداری لەم کۆبوونەوەیە، شارەزابوونە لە وردەکارییەکانی پرۆسەی دابینکردنی ناوە دۆمەینەکان و بەڕێوەبردنیان، (more…)

ناوەندی کلتوری کورد پشتیوانی تەواوی پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد دەکات

ناوەندی کلتوری کورد پشتیوانی خۆی وەکوو کۆمەڵەیەکی کلتووری بۆ پرۆژەی دۆتکورد ڕاگەیاند. ناوەندی کلتوری کورد ڕێکخراوێکی کوردی خۆبەخشە لە شاری نوێرنبێرگ لە ئەڵمانیا لە ١٣.ئەیلولی ٢٠٠٨ دامەزراوە، مۆڵەتی فەرمی حکومەتی ئەڵمانیای هەیە، لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تاکوو ئەمڕۆ چەندی ڕاژەی پێشکەش بە تاکی کورد کردوە. (more…)

لێدوانێک لەسەر پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد لە بەرنامەی شۆتێک

بەرنامەی شۆتێک لە کەناڵی کوردسات

دیارە پرسی دۆمەینێک بۆ کورد، لە لای هەموو کوردێک دروست دەبێت کاتێک ناونیشانی ماڵپەڕێکی ئەڵمانی de ، سویدی se ، یاخود ئێرانی ir دەنووسێت، هەندێک کەس و گروپ بەدوای وەڵامیشدا گەڕاون و بەدواداچوونیان کردوە تاکوو وەڵامێکی دروست وەربگرنەوە و بگرە خۆیان تەرخان کردوە و بە جدی هەوڵیان بۆ وەدەستهێنانیشی داوە.
(more…)

سێمینارێک لەسەر ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

لە ڕێکەوتی ٣٠-٥-٢٠١٠ ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ٤ پاشنیوەڕۆ بەدواوە، سێمینارێک ساز دەکرێت لە ناوەندی کلتوری کورد لە شاری نوێرنبێرگ.

(more…)