گشتى | دۆتکورد

پشتیوانی ماڵپەڕی چراکان لە پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ماڵپەڕی چراکان پشتیوانی خۆی وەکوو گۆڤارێكی ئەلكترۆنی كلتوری بۆ پرۆژەی دۆتکورد ڕادەگەیەنێت. ئامانجی چراكان : وەك گۆڤارێكی ئەلكترۆنی كلتوری، هەوڵدەدات توانا كلتوریی و ڕۆشنبیریەكان له ڕێڕەوێكی تایبەتدا كۆبكاتەوه، كه ئەویش پێشكەشكردنی ڕۆسنبیرەكی باڵایه كه بۆ خوێنەر بەسود بێت‌و نزیكی بخاتەوه له بیركردنەوە و تێڕامان . (more…)

ڕێکخراوی ( ڕۆژی نوێ ) پشتیوانی لە پرۆژەی دۆتکورد دەکات

ڕێکخراوی ڕۆژی نوێ، پشتیوانی خۆی بۆ دروست بوونی ناوە دۆمەینێک ڕادەگەیەنێت و پشتیوانی تەواوی پرۆژەی دۆتکورد دەکات.

ڕێکخراوی ( ڕۆژی نوێ ) بۆ پەرەپێدانی مەدەنیەت و هۆشیاری نەتەوەیی ڕێکخراوێکی کوردی خۆبەخشە، بنکەی سەرەکی لە شارۆچکەی شەقڵاوەیە. (more…)

پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ئایکان ICANN ئەو ڕێکخراوە ئەمەریکییەیە کە دەسەڵاتی تەواوی پێدانی ناوی دۆمەینەکان‌و دانانی ڕێساکانی بەڕێوەبردنیانی هەیە. لە دووساڵی ڕابردوودا بەهۆی پەستانی دامەزراوەکانی ئەو بوارە‌و خواستی خەڵکی، ڕێگەیان خۆشکرد کە بتوانرێت دۆمەینی گشتی gTLD نوێ زیادبکرێت، لەماوەیەکی کەمدا سەدان داخوازینامە‌و وێبگەدروست بوون، بەڵام دیارە پرۆسەی کارکردنی ئایکان ئاڵۆز‌و خاوبوو کە تاکو ئەمڕۆ سێ جار پێداچوونەوە‌و چاکسازی تیا کراوە، لێرەوە فرسەتێکیش بۆ ئێمەی کوردیش دروستبووە کە بتوانین بچینەپێشەوە‌و داوای ناوێک بکەین بۆ کورد

(more…)