گشتى | دۆتکورد

کۆنگرەی ئایکان لە سلیکۆن ڤالەی

چل هەمین کۆنگرەی گشتی ئایکان ICANN لە ناوچەی (سلیکۆن ڤالەی) لە شاری سان فرانسیسکۆ لە ١٣ تاکوو ١٨/٣ بەردەوام دەبێت.

(سلیکۆن ڤالەی) دەکەوێتە سەرووی کالیفۆرنیاوە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەم شوێنە چەندین هاوبەشگە و دامەزراوەی تەکنۆلۆژی گرنگی لەخۆ گرتوە، لەوانە (Apple, Cisco, Google, HP, Intel و هەروەها Oracle).
(more…)

پلان بۆ دابینکرنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دادەنرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پلان بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دادەنێت و گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنان و قۆناغەکانی کار و دانانی پلان کرا.

سەر لە بەیانی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز “انور جبلی شابۆ” وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، بەڕێز “ئاراس نوری” زانستخوازێکی کوردستانی کە کار بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دەکات، ئەو پڕۆژەیەی خستەڕوو و باسی لە قۆناغەکانی بەدەستهێنانی ئەو دۆمەینە کرد و رێوشوینی بەدەستهێنانی کرد. (more…)

ناوە دۆمەینێک بۆ کورد، هەنگاوێکی‌ گەورەو پێشکەوتنێکی‌ مەزنە

وێبگەی چاودێر تەواوی‌ پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ پرۆژەی‌ (دۆتکورد) دەردەبڕێت
لە ڕاگەیاندنێکدا وێبگەی چاودێر دەبێژێت: “چاودێر بەوپەڕی‌ توانای‌ خۆیەوە پشتگیری‌ لەپرۆژەی‌ (دۆتکورد) دەکات‌و ماندوونەبوون لەتیمی‌ کارەکەی‌ دەکات..”

(more…)

ڕاپۆرتێک لەسەر کۆنگرەی برۆکسل – ئایکان ٣٨

ئاراس نوری
دوا کۆنگرەی کراوەی ئایکان لە برۆکسل لە ڕۆژانی ٢٠ تاکوو ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو، ئەم کۆنگرەیە ٣٨ هەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی ئایکان ICANN بوو لە دامەزراندنییەوە. دۆتکورد بۆ دووەم جارە لە پاش کۆنگرەی پاریسەوە، بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکات. ئەم جۆرە کۆنگرانە کەشی لەیەک گەیشتن و نزیکبوونەوە لە نێوان ڕێکخراوی ئایکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی بواری بەڕێوەبردن و تۆمارکردنی ناوە دۆمەینەکان خۆش دەکات، هاوکات هەلێکە بۆ دواندنی ڕووبەڕووی کارمەند و لێپرسراوانی ڕێکخراوی ئایکان ICANN. لەم ڕاپۆرتە کورتەدا، گرنگترین باسەکانی کۆنگرەکە دەخەمە ڕوو. (more…)